باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا داوا له هاووڵاتییانی ده‌کات سه‌ردانی عێراق نه‌که‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئایاری 2019 باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یێکدا توندترین هۆشداریی ئه‌منی بۆ هاووڵاتییانی ئه‌مریكا بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وپه‌ڕی گرژبوونی بارودۆخ له عێراق پێویسته هاووڵاتییانی ئه‌مریكا ئاگاداری خۆیان بن و سه‌ردانی ئه‌و وڵاته نه‌که‌ن.
له به‌یاننامه‌که‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا چوار خاڵ بۆ هاووڵاتییانی ئه‌مریكا خراوه‌ته‌ڕوو؛ یه‌كه‌م: گه‌شتی عێراق مه‌كه‌ن، دووه‌م: له‌و شوێنانه دوور بكه‌نه‌وه كه به شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ناسراوه، سێیه‌م: زانیاری له‌باره‌ی خۆتانه‌وه مه‌دركێنن و چواره‌م: ئاگاداری ده‌وروبه‌ری خۆتان بن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا داواشی له هاوڵاتییه‌کانی له عێراق کردووه بۆ هه‌ر زانیارییێکی زیاتر سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌که بکه‌ن له به‌شی خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به هاووڵاتییانی ئه‌مریکا.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ئارتی عه‌ره‌بیی ڕووسیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران