ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له نوخبەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە ده‌سه‌ندرێته‌وه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌یاسایێكی ئاماده كردووه كه ئه‌وكه‌سانه‌ی خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و خاوه‌ن ئه‌زموونی سیاسی و زانستین و زانیاریان هه‌یه و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین و ناگه‌ڕێنه‌وه عێراق، ڕه‌گه‌زنامه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "جێبه‌جێ كردنی یاسایێكی له‌و شێوه‌یه پێویسته، چوونكه عێراق خزمه‌تی به‌چه‌نده‌ها كه‌س كردووه و خه‌رجی تێدا كردوون و كردوونی به‌شاره‌زا و چه‌ندین پله‌ی باڵا، به‌ڵام ئێستا هه‌ڵاتوون و خزمه‌ت به‌وڵاتانی دیكه ده‌كەن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی وت: "پێویسته پێش جێبه‌جێ كردنی یاساكه، حكوومه‌ت ئه‌وكه‌سانه ئاگادار بكاته‌وه و كاتێكی دیاریكراویان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دابنێت، ئه‌گه‌ر له‌وكاته دیاریكراوه‌دا نه‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وكاته یاساكه به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بكات و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان لێ وه‌ربگرێته‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران