عه‌مار حه‌کیم داوای نێوبژیڤانیی عێراق له نێوان ئێران و ئه‌مریکا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 10ی ئایاری 2019 سه‌یید عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه له ڕێوڕه‌سمی به‌رزڕاگرتنی ده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دواییی باوکی واتا عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیم وتارێکی پێشکه‌ش کرد و گوتی: عێراق ده‌بێ له‌جیاتی ناوه‌ندی قورساییی هه‌رێمی ڕۆڵی نێوبژیڤان له نێوان ئێران و ئه‌مریکادا بگیرێت و له به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره شه‌ڕێکی گریمانه‌کراو له ناوچه‌که بوه‌ستێته‌وه.
ناوبراو که سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌یه گوتیشی: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراق نێوبژیڤانی له نێوان تاران و واشنتۆن ئه‌نجام بدات و هه‌وڵه‌کانی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کێشمه‌کێشمی ئێستای نێوان دوو لایه‌ن به بۆنه‌ی لێکه‌وته نگریسه‌کانی له‌سه‌ر عێراق چڕ بکاته‌وه.
عه‌مار حه‌کیم ته‌ئکیدی کرده‌وه: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی عێراق له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه پێگه‌ی وڵات به‌رز بکاته‌وه و جارێکی‌تر ده‌وری کارامه‌ی خۆی له ناوچه‌که‌دا بگێڕێت چوونکه له ڕووی جوگرافیایییهوه له ناوه‌نددایه و وه‌ک وڵاتێک که هه‌ر جۆره ڕووداوێک کارتێکهرییێکی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه ده‌بێ ڕۆڵێکی گرینگ بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌که ببینێت.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه هه‌مبه‌ر به‌رده‌وامیی بۆشایی له ده‌وڵه‌ت هۆشداری دا و داوای له ده‌وڵه‌تی عێراق کرد که په‌له بکات له دیاریکردنی چاره‌نووسی دیکه‌ی وه‌زاره‌تخانه‌کانی وڵات.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: کهموکوڕییێکی جیدی له به‌رانبه‌ر پراکتیکی ژماره‌یێک له وه‌زیرانی هه‌ڵبژێردراوی ده‌وڵه‌ت تۆمار کراوه و ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌ریده‌خات که ئه‌وله‌وییه‌ته‌کان ڕوون نیین و شتێک که گه‌ل ئازار ده‌دات له پڕۆسه‌ی سیاسی و ده‌وڵه‌تیدا وه‌ک یه‌که‌مایه‌تیی سه‌ره‌کی نایێته ئه‌ژمار.
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران