خبر 2019-05-10 04:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیێکی خۆکوژی لە بەغدا ڕوویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو تەقینەوەیێكی خۆكوژی شاری سەدری ڕۆژهەڵاتی بەغدای هەژاند، بە هۆیەوە زیاتر لە 18 كەس بوونە قوربانی.

کوردپرێس: میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەی ئەمشەو لەلایەن كەسێكی خۆكوژەوە لە ناوچەی جەمیلەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ئەنجام درا، 8 كەس كوژران و زیاتر لە 10 كەسیش بریندار بوون.

لای خۆیەوە فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا دووپاتی كرده‌وه‌ كە هێرشەكە خۆكوژی بووه‌ و له‌ رێگه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجام دراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.