خبر 2019-05-05 14:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قایمقامی شاری مێهران دەستنیشان کرا

بەشی ئیلام- بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئێران ئەسەد قاسمی وەکوو قایمقامی نوێی شاری مێهران دەستنیشان کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس رەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران لە ڕێگای حوکمێکەوە ئەسەد قاسمیی وەکوو قایمقامی نوێی شاری مێهران دەستنیشان کرد.

قاسمی هەڵگری بڕوانامەی دوکتۆری لە بواری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانە و پێشتر فەرمانبەری ئیدارەی پارێزگای ئیلام بووە و هەروەهاش قایمقامێتیی شاری مەلەکشاهیی وەئەستۆ بووە.

قایمقامی پێشووی مێهران "نیزام مەلەکشایی" بوو و بڕیارە پۆستی مودێرعامی بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە ئیدارەی پارێزگای ئیلام وەربگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.