به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ که‌رکووک شكستی پیهێنرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق بڵاوی كرده‌وه هه‌وڵێكی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له پارێزگای نه‌وتخێزی که‌رکووک شكستی پێهێنرا و هاوپێوه‌ند به‌و بابه‌ته دوو که‌س ده‌ستگیر کران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌زگای دژه تیرۆر له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه که سه‌ركردایه‌تیی پرۆسه تایبه‌ته‌كانی دووی فه‌وجی که‌رکووک له پڕۆسه‌یێكی تایبه‌تدا هه‌وڵێكی تیرۆریستییان شكست پێهێناوه كه ئامانجه‌كه‌ی شاری که‌رکووک بووه.
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ڕوونیشی کردۆته‌وه: له پرۆسه‌كه‌دا ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هه‌وڵه‌كه‌یان داوه ده‌ستگیر كراون و پرۆسه‌كه‌ش له چوارچێوه‌ی ئامانجه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆر بووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپ و تۆڕه تیرۆریستییه‌كان و پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی داعش.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی دژه تیرۆر، پرۆسه‌كه له‌سه‌ر زانیاریی وردی هه‌واڵگری ئه‌نجام دراوه و سه‌ركه‌وتوو بووه.
سه‌رچاوه: به‌غدا ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران