720 هه‌زار ده‌نک جگه‌ره‌ی قاچاخ له کوردستان که‌شف کرا
به‌شی کوردستان- فه‌رمانده‌ی پۆلیسی کوردستان ڕایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تێکدا به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان 720 هه‌زار ده‌نک جگه‌ره‌ی قاچاخ که‌شف کرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ردار عه‌لی ئازادی ئاماژه به پڕۆژه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ قاچاخی کاڵا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئامانج له جێبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌منییه‌تی پارێزگا و نائه‌منکردنی دۆخه‌که‌یه بۆ بانده‌کانی دابینکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی قاچاخی کاڵا.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخی کاڵا دوو که‌س ده‌ستگیر کران و زیاتر له 720 هه‌زار ده‌نک جگه‌ره‌ی قاچاخ که‌شف و ده‌ست به سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلیش گیرا.
فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی پارێزگای کوردستان له کۆتاییدا ئاماژه به دۆزینه‌وه‌ی 2 هه‌زار و 600 ده‌س جلوبه‌رگ، 2 تۆن ئارد، 100 ده‌نکه که‌ره‌سته‌ی لاته‌کی مۆبایل، 300 کیلۆگرام چایی و ژماره‌یێکی زۆر که‌لوپه‌لی ناو ماڵ ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران