ئه‌فسه‌رێكی سوپای توركیا له پێكدادانێكی یه‌په‌گه‌دا كوژرا
کوردپرێس: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات لە راگەیێندراوێکدا رایگه‌یاند له ناوچه سنوورییه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌عزاز سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب له باكووری سووریا، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزێكی سه‌ر به سوپای توركیا و گرووپێک له شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه روویدا. له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێک به پله‌ی نه‌قیب كوژرا و ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ش به پله‌ی رائید برینداربوو.
به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه، هه‌ردوو ئه‌فسه‌ره‌كه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌دا به‌سه‌ختی بریندار بوون و به ئه‌مبووڵانسی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كلیس كران، به‌ڵام نه‌قیبه‌كه‌ی سوپای توركیا له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا گیانی له‌ده‌ستدا و رائیده‌كه‌ش له‌ژێر چاودێری وردی پزیشکی دایە.
هاوکات میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند سوپای توركیا به‌چڕی ناوچه‌كانی ته‌لره‌فعه‌ت و گوند و دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری تۆپباران ده‌كه‌ن.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران