عادل عه‌بدولمه‌هدی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا زۆر باشه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 4ی ئاداری 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا کۆ بوویه‌وه و دواتر له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا گوتی: فه‌ڕه‌نسا هه‌میشه له‌گه‌ل ئێمه‌دا بووه و یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به هه‌موو شێوه‌یێک په‌نابه‌ران له ئامێز ده‌گرێت، هیوادارین له یارمه‌تیدانی مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام بن.
عه‌بدولمه‌هدی ته‌ئکیدی کرده‌وه: چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پێكه‌وه په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیمان ئه‌نجام داوه و له ئاستێكی زۆر باش‌دا پێكه‌وه كاریان كردووه له‌مه‌ودواش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام ده‌بێت، پێكه‌وه دژ به داعش شه‌ڕمان كرد و داعش ئێستا كۆتایی هاتووه به‌ڵام داعش ئێستا ده‌یه‌وێت به هه‌موو شێوه‌یێک هه‌وڵ بدات دووباره زیندوو ببنه‌وه که‌واته ده‌بێت هه‌موو وڵاتان له‌گه‌ڵ عێراق هاوكار بن دژ به داعش.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتیشی: په‌یوه‌ندییێكی مێژووییمان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا هه‌یه كه سه‌دان ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه.
عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند: یه‌كڕیزی و یه‌كبوونی سیاسیی عێراق بوونه‌ته هۆی باش بوونی دۆخی ئه‌منی عێراق و هه‌موو هێزه‌كانی ناو عێراق پێكه‌وه دژ به تیرۆر جه‌نگاون و به‌و شێوه‌یه توانیویانه ئاسایش بۆ عێراق بگه‌ڕێننه‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد گوتی: له ئێستادا هه‌ولێر و به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان زۆر باشه و توانیومانه هه‌ندێ پرس تێپه‌ڕێنین، ئێستا پرسه‌كانی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال و خاڵه گومرگییه‌كان له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردندان و به‌هۆی یه‌كڕیزیی سیاسییه‌وه خاڵه گومرگییه‌كان پێكهاتوون، ئێستا ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری هه‌موو عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاشیگه‌یاند: حكوومه‌تی ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و بێلایه‌نی پێكهێنراوه و هه‌ریه‌ک له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق كه‌سانی بێلایه‌نن و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌منییه‌تی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته جه‌ختی کرده‌وه: له‌گه‌ڵ ژماره‌یێكی زۆر كۆمپانیای فه‌ڕه‌نسا كۆ بووینه‌وه و گفتگۆمان كردووه كه هه‌ماهه‌نگی پێكه‌وه بكه‌ین، پشت به فه‌ڕه‌نسا ده‌به‌ستین بۆ بنیادنانه‌وه‌ی عێراق و ده‌بێـت عێراق ببێته ناوه‌ندێكی ئارام و سه‌قامگیری بۆ ئه‌وانیتر هه‌روه‌ک چۆن پێشتر به‌غدا ناوی "دارالسلام" و "دارالحكمه"ی هه‌بووه، ئێستاش ده‌مانه‌وێت به‌غدا ببێته ناوه‌ندی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان.
عه‌بدولمه‌هدی وتیشی: وه‌ک چۆن پێشتر كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی له نێوان عێراق و ئێران و كوه‌یت و سعوودیه و ئۆردۆن و سووریا و توركیا له به‌غداد ئه‌نجام ده‌درا ئێستاش ده‌مانه‌وێت ئه‌و لایه‌نانه به‌یه‌كه‌وه كۆ ببنه‌وه و دانووستان ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وه‌ش گرنگیی ڕۆڵی عێراق پیشان ده‌دات كه ده‌بێتـه مه‌ركه‌زی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕاجیاوازیان هه‌یه.
لای خۆیشیه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند: له بنیادنانه‌وه‌ی مووسڵ هاوكاری عێراق ده‌كه‌ین و یه‌كێكه له خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ناوبراو گوتیشی: ئاسایش و ئه‌منییه‌تی عێراق و ناوچه‌كه گرنگه بۆ ئێمه و عێراقێكمان ده‌وێت كه ئاسایش به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته نموونه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ئێستا به دۆخێكی ڕاگوزه‌ریدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
شایانی باسه؛ ڕۆژی هه‌ینی (3ی ئایاری 2019) عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا و لێپرسراوانی باڵای ئه‌و وڵاته و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی فه‌ڕه‌نسادا کۆ بووه‌وه.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا، ڕۆژی چوارشه‌ممه (30ی نیسانی 2019) سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته ئه‌ڵمانیا و له‌گه‌ڵ کۆمپانیای سیمنیسی ئه‌ڵمانی به بڕی 14 ملیار دۆلار ڕێککه‌وتنێکی چوارچێوه‌ی کارکردنیان ئیمزا کردووه به تایبه‌ت له بواری کاره‌با و وزه‌دا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران