خبر 2019-05-02 11:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا تەلڕەفعەت تۆپباران دەکات

بەشی سووریا- ئێوارەی رۆژی چوارشەممە توركیا تۆپبارانی هەرێمی شەهبای عەفرینی كرد، كە ئاوارەكانی عەفرینی لێ نیشتەجێن.

کوردپرێس: هێڤی مستەفا هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین بۆ رادیۆ نەوا وتی "رەوشی ئاوارەكانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا لەڕووی تەندروستی و خوێندن و نەبوونی دەرمان و هەموو شتێكەوە زۆر خراپە، ئەوان زۆر حەزدەكەن بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان، بەڵام توركیا بە دروست كردنی دیوارێک تەواوی رێگەكانی گەڕانەوەی گرتووە و ئامانجی ئەوەیە عەفرین لە خەڵكەكەی داببڕێنێت".

هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین وتیشی: "ئێوارەی دوێنێ توركیا تۆپبارانی چەند شوێنێكی هەرێمی شەهبای كرد و بەهۆی رووخانی دیواری بینا و سەربانی ماڵانەوە چەند كەسێک گیانیان لەدەستدا، كە منداڵیشی تێدایە".

لەمبارەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: بەهۆی هێرش کردنەسەر چەکدرارانی سەربە سوپای تورکیا لە دەڤەری تەلڕەفعەت تۆپخانەی تورکیا بنکەکانی یەپەگە-ی لەو ناوچەیە بۆردوومان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.