خبر 2019-05-02 07:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تا ئێستا ١٣٧ تەرم لە گۆرە بەکۆمەڵەکانی شنگالدا دۆزراونەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقامی قەزای شنگال دەڵێ، ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال بەردەوام دەبێت و تا ئێستا ١٣٧ ڕوفات دەرھێندراون و پێشبینی دەکرێت تەنیا لە کۆچۆ ٥٠٠ ڕوفات لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ھەبن.

کوردپرێس:

مەحما خەلیل، قایقامی قەزای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال بەردەوامە و تا ئێستا لە سنووری کۆچۆ ١٠ گۆڕ ھەڵدراونەتەوە و ١٣٧ ڕوفاتی تێدا بووە و ڕەوانەی بەغدا دەکرێن بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت و دواتر ڕەوانەی ھەولێر دەکرێن و ڕادەستی کەس و کاریان دەکرێنەوە."

مەحما خەلیل گوتیشی: "پێشبینی دەکرێت تەنیا لە سنوری کۆچۆ ٥٠٠ ڕوفات لەناو گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ھەبن و ھەڵدانەوەی گۆرە بەکۆمەڵەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو تەواو دەبن."

لە سنووری قەزای شنگال ٧٣ گۆری بەکۆمەڵ ھەیە و ئێستا تیمێکی ھاوبەشی ھەرێم و بەغدا بە چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیان بە ھەڵدرانەوەیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.