خبر 2019-05-01 13:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە دروست کردنی دیوار عه‌فرین خەریکە ده‌كرێته‌ به‌شێک له‌ خاكی توركیا

بەشی سووریا- سوپای توركیا ده‌ستی به‌ دروست كردنی دیوارێک له‌ ده‌وروبه‌ری شاری عه‌فرین كردووه‌، ئه‌مه‌ش بۆ دابڕاندنی عه‌فرینە له‌ ناوچه‌كانی دیكه.

کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی كوردستان24 دیمەنی دروست كردنی ئەو دیوارە دەخاتەڕوو و لە گوندەكانی جلبر و كیمار لە سنووری عەفرین، بۆ دروست كردنی ئەو دیوارە، هێزه‌كانی توركیا خانوو و باخی زەیتوون رادەماڵن و به‌ هۆیه‌وه‌ بەشێک لە گوندنشیان ئاوارە بوونە.

ھاووڵاتییێكی دانیشتووی جلبر دەڵێت: "لە گوندەكەی خۆمان دەربەدەر كراوین و زەیتوونەكانمان لەناوبراون، لەوێ دیوار دروست دەكرێت".

بە دروستكردنی ئەو دیوارە، بەشێک لە خاكی عەفرین لە کوردستانی سووریا دادەبڕێنرێت.

ھەدیە یوسف، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیستمی فیدڕاڵی رۆژئاوا و باكووری سووریا لەو بارەوە دەڵێت: "دروست كردنی دیوارێک لەنێوان عەفرین و شەھبا چەند مانایێكی ھەیە، یەكێک لەوانە، ویستی توركیایە بۆ ئه‌وه‌ی لە رێگەی ئەو دیوارەوه‌ رەوایەتیی بداتە داگیركردنی عەفرین، بێ ئەوەی كەس دەنگ بكات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.