خبر 2019-04-28 06:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووسیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ئیدلب ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی سووریا- سه‌رکۆماری ڕووسیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ دۆخی ئیدلب ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێمه‌ ناچارین له‌ شاری ئیدلبی سووریا به‌ره‌نگاری تیرۆریزم ببینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر دۆخی ئیدلب و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێمه‌ ناچارین له‌ شاری ئیدلبی سووریا به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ببینه‌وه‌. ده‌بێ پێش له‌ ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ ڕه‌هه‌ندێکی به‌رفراواندا ئاوڕ له‌ هاووڵاتییانی سڤیلی ئیدلب بده‌ینه‌وه‌.

ناوبراو له‌باره‌ی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ڕای‌گه‌یاند: به‌ دوای درێژنه‌کردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێخۆشبوونی 8 وڵاتی کڕیاری نه‌وتی ئێران، ڕووسیاش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی به‌رز ناکاته‌وه‌. مۆسکۆ سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی دیارکراوی نه‌وت هه‌ندێک گرێبه‌ست و ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئۆپێک هه‌یه‌ که‌ تاکوو مانگی جووڵای 2019 ئێعتباری هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئایدینلیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.