خبر 2019-04-25 11:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح و عەبدولمەهدی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام کۆ بوونەوە.

کوردپرێس: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کردووە لە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لەبارەی دۆخی سیاسی عێراقەوە گفتوگۆیان کرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە میانی دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییه‌كانی عێراق و ناوچەکە و پێشكه‌ش كردنی خزمەتگوزارییه‌ پێویسته‌كان كرا، کە دەبنە ھۆکاری دەستە بەرکردنی خواستەکان و هێنانه‌ دی ژیان و گوزەرانێکی شایسته‌ به‌ هاوڵاتیانی عێراق.

لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە: ھەر لە دیدارەکەدا، تاوتوێی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شانشینی سعوودیە و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و دەرئەنجامەكانی ئه‌و سه‌ردانه‌ کرا.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.