ئه‌حمه‌د تورک: ڕه‌فتاری ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی ده‌وڵه‌ت کێشه‌ی کوردی تورکیا چاره‌سه‌ر ناکات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تورک شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ماردین ڕه‌خنه له شێوازی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌گرێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سیاسه‌تێک که ئه‌مڕۆ له تورکیا گیراوه‌ته‌به‌ر سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه. سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی دیموکراسی یه‌ک ناگرێته‌وه. جیاکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له یه‌کتر هیچ قازانجێکی نابێت. ئێمه داوای گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێکی مۆدێرن و دیموکراتیک و چاره‌کردنی کێشه‌کان له ڕێگای دایالۆگ ده‌که‌ین. ئه‌وڕۆکه سیاسه‌تێک له تورکیا گیراوه‌ته‌به‌ر که مافی کورد له وڵات له‌به‌رچاو ناگیردرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: هه‌رگیز ڕه‌فتاری ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه کێشه‌ی کورد و دیکه‌ی بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تورکیا چاره‌سه‌ر ناکات. ده‌بێ ئاشته‌وایییێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا زاڵ ببێت. ئه‌گه‌ر سه‌رکرده سیاسییه‌کان سیاسه‌تێکی ئاشتییانه بگرنه‌به‌ر له ماوه‌یێکی کورت‌دا کۆمه‌ڵگاش ئه‌م سیاسه‌ته قبووڵ ده‌کات.
سه‌رچاوه: کوردستان 24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران