خبر 2019-04-25 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا دیوار لەسەر سنووری عەفرین دروست دەکات

بەشی تورکیا- تورکیا خەریکی دروست کردنی دیوار بە دەور عەفرین لە باکووری سووریایە کە دیوارەکە لە قەڵا سمانی عەفرینەوە دەست پێدەکات تا سەر سنووری ئیدلیب.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان لە عەفرین ڕایدەگەیێنن، تورکیا خەریکە بە دەوری عەفریندا دیوار دەکێشێت، دیوارەکە لە قەڵا سمانی عەفرینەوە دەست پێدەکات تا سەر سنووری ئیدلیب و ناوچەکانی براد، کیمار، بەسلە، جیلبیرە و مێرمین دەگرێتەوە. هەروەها ئەم دیوارە لە ناوچەی «کیلجبرین» تا ئەعزاز کێشراوە و دەوران دەوری عەفرینی داوەتەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕاشیدەگەیێنن هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا تا ئێستا لە مێرمین 500 مەتر، جیلبیرە 400 مەتر و لە کیمار 100 مەتری دیواریان دروست کردووە.

شایانی باسە پڕۆژەی دیوار دروست کردن لەسەر سنوورەکانی تورکیا و سووریا لەلایەن تورکیاوە لە ساڵی 2015 دەستی پێکردووە و تورکیا تا ئێستا 711 کیلۆمەتر دیواری لە سنوورە هاوبەشەکاندا دروست کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.