سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی CHP له دیلۆک کوژرا
به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له شاری ئۆزغۆزعه‌لی پارێزگای دیلۆک له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ناوی "ع. ک" کوژرا.
کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له قایمقامێتیی دیلۆکه‌وه ده‌ست که‌وتوون ئیلهان که‌سکین سووی سه‌رۆکی داموده‌زگای پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له شاری ئۆزغۆزعه‌لی پارێزگای دیلۆک له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ناوی "ع. ک" کوژرا.
قایمقامێتیی دیلۆک ئه‌نگێزه‌ی بکوژه‌که بۆ کوشتنی سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی جه‌هه‌په له دیلۆک ناکۆکیی دارایی ڕاده‌گه‌یێنێت و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌ستی پێکردووه.
شایانی باسه؛ له ئێستادا جه‌هه‌په هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و کوشتنه ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران