خبر 2019-04-25 07:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ساڵی پار 17 ملیار تمەن درا بە مەرزنشینەکانی کوردستان

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی بەرهەمە نەوتییەکان لە کوردستان ڕایگەیاند ساڵی ڕابردوو لە داهاتی فرۆشتنی نەوت بە هەرێمی کوردستان ڕێژەی 17 ملیارد و 43 ملوێن تمەن دراوە بە 28 هەزار بنەماڵەی دانیشتووی سەر سنوورەکانی کوردستان.

کوردپرێس:

فەرەیدوون یاسەمی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی بەرهەمە نەوتییەکان لە کوردستان ڕایگەیاند لە ساڵی 1397دا ڕێژەی 22 ملوێن لیتر گاز بە هەرێمی کوردستان فرۆشراوە و داهاتەکەشی بە ڕێژەی 17 ملیارد و 43 ملوێن تمەن لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە کراوەتە ئەکاونتی 28 هەزار بنەماڵەی دانیشتووی سەر سنوورەکانی کوردستان.

ناوبراو زیادی کرد: هەر لە ماوەی ساڵی 97دا بە ڕێژەی 117 ملوێن لیتر سووتەمەنی بە وەرزێرانی پارێزگای کوردستان دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.