به‌شیر حه‌داد: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی هاوكاریی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی عێراق بكات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به پێویستی داده‌نێت کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوکاری دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه و پێکه‌وه‌ژیان له ناوچه زیانلێکه‌وتووه‌کانی ئه‌و وڵاته بکات.
کوردپرێس:
به‌شیر حه‌داد له میانه‌ی به‌شداری کردن له پانێڵێکی چواره‌مین کۆنفڕانسی لالش بۆ ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان له هه‌ولێر رایگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان و عێراق له شه‌ڕی داعشدا له بڕی هه‌موو جیهان شه‌ڕیان کردووه هه‌ر بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوکاریی زیاتریان بکات بۆ ئه‌وه‌ی چۆن قۆناغی داعشمان تێپه‌ڕاند، به هه‌مان شێوه ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕێنین.
شایانی باسه؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه 24ی نیسانى 2019 چواره‌مین كۆنفڕانسی لالش به سپۆنسه‌ری میدیاییی كوردستان 24 له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شارى هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران