خبر 2019-04-25 06:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردێک دەبێتە شارەوانی ناحیەیێکی شاری لەندەن

بەشی جیهان- میدیاکانی سەر بە حیزبی کرێکاری بەریتانیا ڕایانگەیاند ئیبراهیم دوغووش کە کوردی تورکیایە وەکوو شارەوانی ناحیەی "لمبس"ی شاری لەندەن هەڵبژێردراوە.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی سەر بە پارتی کرێکارانی بەریتانیا ڕایگەیاند ئیبراهیم دوغووش ئەندامێکی چالاکی ئەو حیزبەیە و پێشتر خۆی بۆ پەرلەمانی بەریتانیا کاندید کردبوو و ئێستا وەکوو شارەوانی ناوچەی "لمبس"ی لەندەن هەڵبژێردراوە.

ناوبراو شەوی ڕابردوو لە مەڕاسیمێکدا وەکوو شارەوانی نوێی ئەو ناوچەیە دەستنیشان کرا. ناوچەی "لمبس"ی لەندەن پرد و کۆشکی "لمبس" لە خۆ دەگرێت.

ئیبراهیم دوغووش شەوی ڕابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و تویتەر نووسیی: من شەوی ڕابردوو وەکوو شارەوانی ناوچەی "لمبس" هەڵبژێردرام ئەوەش لە کاتێکدا من لەو شارە لە دایک نەبووم. من خەڵکی کوردستانی تورکیام و لە ترس شەڕ وەکوو پەنابەر هاتوومە لەندەن.

ناوبراو پێشتریش وەکوو بریکاری شارەوانی ئەو ناوچەیە کاری کردووە و ئەزموونی باشی وەرگرتووە. ناوچەی لمبسی لەندن حەشیمەتێکی 300 هەزار کەسی لە خۆ دەگرێت.

ئەو شارەوانە کوردە قەراری داوە ئەگەرچی کوردی دانیشتووی ناحیەی "لمبس" کەمن بەڵام خزمەتی باشیان بکات و جگە لەوەش خزمەتگوزارییەکانی تەنیا بۆ کورد نابێت بەڵکوو هەموو پێکهاتەیێکی دانیشتووی ناوچەکە دەگرێتەوە.

ئیبراهیم دوغووش خاوەنی ڕێستوورانێکە کە وەکوو یەک لە کارخولقێنە پێشکەوتووەکانی لەندەن ناسراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.