خبر 2019-04-23 15:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی عێراق تاوتوێی دۆسیەی بەقاچاخ بردنی نەوتی هەرێم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی وزە لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هێشتا پرۆسەی بەقاچاخبردنی نەوت لە دەروازە سنوورییە نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو وڵاتی توركیا بەردەوامی هەیە ، كە چەند لایەنێكی سیاسی لەپشت ئەوەوەن.

کوردپرێس:

هەیبەت حەمەد ئەندامی لیژنەی وزە رایگەیاند، هێشتا پرۆسەی بەقاچاخبردنی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستانەوە بەرەو وڵاتی توركیا بەردەوامی هەیە، كە هەردوو پاڵاوگەی كار و پاڵاوگەی بازیان لە دیارترین ئەو پاڵاوگانەن، لەپشت بەقاچاخبردنی ئەو نەوتەوەن و چەند لایەنێكی سیاسیی كوردیش هاوكاری ئەو پرۆسەیەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە باسی لەوە كردووە، كە ئەو لایەنانەی لە پشت ئەو پرۆسەیەن لەچەند رۆژی داهاتوودا لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا ناوەكانیان ئاشكرا دەكەین ، ئەوەش لە ڕێگاەی بانگهێشتكردنی بەرپرسی ئەو جۆرە پرۆسانە.

هەروەها رایگەیاندووە، وەزارەتی نەوت پەیامی ئاراستەی پاڵاوگەی بازیان كردووە، كە ئەو بیرە نەوتانەی ئەوان نەوتی لێدەردەهینن هی وەزارەتی نەوتن، بەڵام ئەوان ئەوەیان رەت كردووەتەوە ملكەچی وەزارەتی نەوتی عێراق ببن.

حەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە وەزارەتی نەوت سوورە لەسەر ئەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییە نافەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان دابخات و دەسەڵاتی وەزارەتی نەوت بەسەر سەرجەم ئەو كێڵگە نەوتییانەدا بسەپێنێت، كە لە ناو هەرێمی كوردستاندان ، تاوەكوو سنووریك بۆ بەقاچاخبردنی نەوت بۆ دەرەوەی عێراق دابنێن .

پێشتریش تاڤگە ئەحمەد ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان باسی لەوە كردبوو، كە هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم رۆژانە ٧٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوەی هەرێم دەكەن، بێئەوەی داهاتەكەشی بۆ خەڵكی كوردستان دیار بێت.

لە شارپرێس وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.