خبر 2019-04-23 13:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری بەرگریی ئێران: ترەمپ پەیڕەوی دەولی بە هیچ نازانێ و هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی جیهان

بەشی ئێران/ کوردی- وەزیری بەرگریی ئێران بە سەردانێک گەیشتە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ پەیڕەوە دەولییەکان بە هیچ نازانێت و بوونی ناوبراو هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئەمنی جیهان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەریق حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران بە سەردانێکی فەرمی بە مەبەستی بەشداری کردن لە خولی هەشتەمی کونفڕانسی ئەمنیی مۆسکۆ سەردانی سووڕیای کرد و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە کونفڕانسەکەدا وتار پێشکەش دەکەم و باسی ئەو ڕەهەندانە دەکەم کە پێویستە بۆ لێک نزیک کردنەوەی وڵاتان لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بە هەند وەربگیرێن.

وەزیری بەرگریی ئێران گوتیشی ئەو خولەی کونفڕانسەکە بە بەشداریی 80 وڵاتی جیهان بەڕێوە دەچێت و دەرفەتێکی باشە بۆ باس کردن لەو مەترسییانەی هەڕەشە لە ئاسایشی کۆمەڵگەی دەولی دەکەن.

فەریق حاتەمی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە پەراوێزی کونفڕانسەکەدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی چەند وڵاتێک دیدار و کۆبوونەوەی هەبێت.

شایانی باسە خولی هەشتەمی کۆنفڕانسی ئەمنیی مۆسکۆ بە بەشداریی 80 وڵاتی جیهان ڕۆژانی 23 و 24ی نیسان لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.