په‌رله‌مانتارێک هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له نه‌ینه‌وا ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2019 ئه‌حمه‌د مه‌دلوول جه‌ربا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نامه‌كه‌یدا بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هێز و یه‌كه‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وا نه‌کرێت ئه‌وه سیناریۆیێكی نزیک له ڕووداوه‌كانی ساڵی 2014 له‌و ناوچانه دووباره ده‌بێته‌وه.
ناوبراو له په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد: ڕه‌وشی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وا باش نییه، داعشی تاوانكار خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڕفێنێ و هه‌ندێک گوندی ده‌ڤه‌ری به‌عاج كراوه‌ته ئامانج و خه‌ڵكی چه‌ند گوندێكیش ناچار كراون گونده‌كانیان جێبهێڵن.
جه‌ربا باسی له‌وه کرد که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا داعش ده‌ستی به جووڵه‌ی به‌هێز كردووه له‌و ناوچانه‌دا و ڕای‌گه‌یاند: هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و بارودۆخه نه‌بوونی هیچ كه‌رت و یه‌كه‌یێكی سه‌ربازیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه له قه‌زای به‌عاج و ناحیه‌ی ته‌ل عه‌بته و قه‌زای حه‌زه‌ر و چه‌ند ناوچه‌یێكی دیكه.
ناوبراو گوتیشی: ساڵی 2014 كه داعش پارێزگای نه‌ینه‌وای داگیر كرد، عێراقییه‌كان به‌گشتی و خه‌ڵكی پارێزگاكه به‌تایبه‌تی خوێنی زۆریان به‌خشی و بوونه قوربانی بۆیه ئه‌گه‌ر جه‌نابتان به‌خێرایی نه‌جووڵێن و كه‌رت و یه‌كه‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وا نه‌كه‌ن ئه‌وه سیناریۆیێكی نزیک له ڕووداوه‌كانی ساڵی 2014 له‌و ناوچانه دووباره ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران