سه‌رۆکی حیزبی ئاینده‌ی سووریا: تورکیا ده‌یهه‌وێت ڕۆئیای عوسمانی له سووریا زیندوو بکاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم قه‌فتان سه‌رۆکی حیزبی ئاینده‌ی سووریا له لێدوانێکدا باسی له سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له باکووری سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: لێدوانی تورکیا له‌باره‌ی ناوچه ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا به‌ستراوه به قه‌یرانی ئابوویی ئه‌و وڵاته‌وه. تورکیا باش ده‌زانێت به هاوکاریی ئه‌مریکا ده‌توانێت پڕۆژه‌یێکی هاوبه‌ش جێبه‌جێ بکات به‌ڵام له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌ره‌وڕووی کێشه بۆته‌وه و هۆکاری داکۆکیی تورکیا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئیدعاکانی تورکیا له‌سه‌ر ناوچه ئه‌منه‌که‌ی سووریا پێچه‌وانه‌یه. خه‌ڵکی باکووری و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نیگه‌رانن له هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا چوونکه له دراوسێتیی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌وڵه‌تێک هه‌یه که نایهه‌وێت پڕۆژه‌ی دیموکراتیی نیشتیمانی له‌و ناوچه‌یه په‌ره بسێنێت. تورکیا ده‌یه‌وێت له ناوچه‌که سیسته‌مێکی ناوه‌ندگه‌را وه‌ک سیسته‌می خۆی دروست بکات.
قه‌فتان جه‌ختی کرده‌وه: تورکیا ده‌یهه‌وێت ناوچه ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا دروست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی عه‌فرین و ئیدلب په‌لکێشی دیکه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌و وڵاته بکات. ئه‌گه‌ر له ڕاستیدا تورکیا ده‌یهه‌وێت ناوچه‌یێکی ئه‌من دروست بکات بۆچی ئه‌و ناوچه‌یه له وڵاتی خۆی دروست ناکات؟ مه‌به‌ستی تورکیا قووڵ‌کردنه‌وه‌ی قه‌یران له سه‌رانسه‌ری سووریا وه‌ک عه‌فرین، ئیدلب و دیکه‌ی ناوچه‌کانه که داگیری کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و قه‌یرانه‌ی که له ناوخۆوه به‌ره‌وڕووی بۆته‌وه په‌لکێشی دیکه‌ی وڵاتانی بکات. تورکیا ده‌یهه‌وێت هه‌ندێک ناوچه‌ی سووریا داگیر بکات و ڕۆئیای عوسمانی زیندوو بکاته‌وه. له ڕاستیدا پارتی داد و گه‌شه به‌نیازه ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی له سووریا په‌ره‌پێبدات و قه‌یرانی ئه‌و وڵاته قووڵتر بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران