خبر 2019-04-21 19:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران گۆڕدرا

بەشی ئێران- ئایەتوڵڵا خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی گۆڕی و لە ڕێگای حوکمێکەوە فەریق سەلامیی وەکوو فەرماندەی نوێی سوپا دەستنیشان کرد.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاوی کردەوە، ئایەتوڵڵا خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران ژەنەڕاڵ حسێن سەلامی وەک فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران دیاری کردووە، لە جێگەی ژەنەڕاڵ محەمەد عەلی جەعفەری.

فەریق حسێن سەلامی پێشتر جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران بووە.

محەمەد عەلی جەعفەری کە لە پۆستەکەی دووخراوەتەوە لە ساڵی ٢٠٠٧وە کراوەتە فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و بە گوێرەی ئاژانسی ئیرنا لەمەو دوا پۆستێکی بواری کلتوری و ڕۆشنبیریی پێ دەستپێردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.