عێراق و سعوودیه 13 گرێبه‌ست و یادداشتی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد
کوردپرێس:
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا جه‌ختی كرده‌وه كه عێراق و سعوودیه 13 ڕێككه‌وتننامه و یادداشتی لێكتێگه‌یتنشیان له نێوان وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كانی هه‌ردوولادا ئیمزا كردووه.
نووسینگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و گرێبه‌ستانه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ک له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و هه‌روه‌ها مه‌لیک سه‌لمانی شانشینی سعوودیه ئیمزا كراون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعوودیه به ئامانجی گه‌یاندنی خواستی حكوومه‌تی عێراق بووه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕیاز.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕوونیشی کردۆته‌وه كه زیادبوونی سه‌ردانه‌كان له ئاستی باڵادا ده‌رگا و ئاسۆی نوێی فراوان ده‌كاته‌وه له به‌رده‌م هه‌ردوولا و ده‌بێته هۆی هێنانه‌دیی خواست و ئامانجه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌ردوولا و به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران