خبر 2019-04-17 14:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە سعوودیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گه‌یشته‌ شاری ریازی پایته‌ختی سعوودییه‌.

کوردپرێس: نووسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بەغدای پایتەختی جێھێشتووە و بەرەو سعوودیە بەرێکەوتووە.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی عادل عەبدولمەھدی دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ پێشتر رایگەیاندبوو، عێراق لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیە، لە بەردەم گۆڕانکارییێکی گەورەدایە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدابوو، ھەموو لایێک ئاگادارە لەو سەردانەی کە بۆ سعوودیە ئەنجامی دەدات.

چاوەڕان دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەی عادل عەبدولمەھدی بۆ سعوودیە کە ماوەی دوو رۆژ دەخایێنێت، چەند رێککەوتنی ھاوکاری لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژو بکرێن.

سەرچاوە: سۆمریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.