خبر 2019-04-17 10:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری لە پارێزگای کوردستان: 20 تیمی سەر بە نەیاران و تەکفیرییەکان تێکشکێنراون

بەشی ئێران/ کوردی- سەرۆکی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری لە پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ساڵی 1397 کۆی 20 تیمی تەکفیری و گرووپەکانی سەر بە نەیارانی ئێران پێش جووڵەکردنیان تێکشکێنراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرۆکی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری لە پارێزگای کوردستان لە پرێس کونفڕانسێکدا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند ساڵی پار 100 کەسی تۆمەتبار دەستبەسەر کراون کە پێوەندییان لەگەڵ 20 گرووپی تەکفیری و تیمەکانی سەر بە نەیارانی ئێران هەبووە.

ناوبراو زیادی کرد: هەر لەو هەڵمەتانەی ساڵی ڕابردوودا 5 تیمی سەر بە گرووپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراون و بە هاوکاریی هاووڵاتییان لە ساڵی ڕابردوودا توانیمان ڕێگری لە پێوەندی کردنی دەیان گەنجی پارێزگای کوردستان بەو گرووپە نەیارانەوە بکەین.

سەرۆکی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری لە پارێزگای کوردستان ڕوونیشی کردەوە: پاش دەستبەسەر کرانی چەند کەسێک دەرکەوت کە ئەو کەسانە پێوەندییان بە پژاکەوە هەیە کە گرووپێکی نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و شۆفیری ئوتومبیلێکی ئیسعافیان ناوەندی فریاکەوتنیان شەهید کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.