وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان متمانه و گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر- به‌غدا هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باس له‌وه ده‌کات که له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا متمانه و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێک له كێشه‌كان هه‌یه.
کوردپرێس:
نزار خه‌یروڵڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 دووپاتی كرده‌وه: سه‌ركه‌وتن به سه‌ر داعش به هه‌وڵ و كۆششی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه بوو به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی پێدا ته‌نیا ئه‌مه به‌س نییه و سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به بێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری به‌دی نایێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه که په‌یوه‌ندییێكی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و هه‌ردوولا هاوكارن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
نزار خه‌یروڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که عێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوی دۆستان و هاوبه‌شانى به جددی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و ڕووسیاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه و لیژنهیێكی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران