وەزیری نەوتی عێراق:
پاڵاوگەیێک بە دەفرایەتیی 150هەزار بەرمیل لە کەرکووک تەواو دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق جەختی کردەوە پاڵاوگەیێک بە دەفرایەتیی 150 هەزار بەرمیل نەوت لە پارێزگای کێشەلەسەری عێراق دەکرێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامر غەسبان وەزیری نەوتی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوتی عێراق پشتگیری دەکات لە پڕۆژەکانی سەرمایەدانیان لەبەشی پاڵاوتن و پیشەکانی پێوەندیدار بە پاڵاوگەوە لە پارێزگای کێشەلەسەری کەرکووک.
غەسبان لەبەیاننامەکەیدا جەختی کردەوە وەزارەتی نەوتی عێراق پڕۆژەی کردنەوەی پاڵاوگەیێکی بە دەفرایەتیی 150 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەپێی نوێترین ستاندەرە نێونەتەوەییەکان پەسەند کردووە.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران