بازاڕچه سنوورییه‌کان له‌گه‌ڵ عێراق کارتێکهرییێکی ئه‌رێنی له‌سه‌ر مه‌عیشه‌تی خه‌ڵک ده‌بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید قاسم جاسمی ئاماژه‌ی به ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی کرد و گوتی: پاش چه‌واشه‌کارییه‌کانی ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به‌ره به‌ره ئه‌ورووپییه‌کانیش به‌ڵێنه‌کانیان له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که به‌ڕێوه نه‌برد چوونکه ئه‌مریکا گوشارێکی زۆری ده‌خسته سه‌ریان هه‌ر بۆیه له‌م دۆخه‌شدا ئێران هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ چڕ کرده‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: له ئێستادا که ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی کشاونه‌ته‌وه و ئێرانیش سزا دراوه ده‌توانین گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ خۆمان.
جاسمی ڕاشیگه‌یاند: عێراق وڵاتێکه که پێشینه‌یێکی باش و گونجاوی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌یه و له‌مدواییه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌یان بۆ عێراق له کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان خسته‌ڕوو که شاهێدی ڕه‌زامه‌ندیی ده‌زگای دیپلۆماسیی ئێران بووین که ئینشائه‌ڵڵا ئه‌م ده‌رفه‌تانه به شێوه‌یێکی باشتر به‌کار بهێنرێت.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له په‌رله‌مانی ئێران زیادیشی کرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڤیزه‌ی بێبه‌رانبه‌ر له نێوان ئێران و عێراق جێبه‌جێ ده‌کرێت، به دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر سنووری خوسره‌ویش بکرێته‌وه قازانجێکی زۆری بۆ پارێزگای کرماشان به‌دواوه ده‌بێت و ئه‌گه‌ر گه‌شه‌پێدانی بازاڕچه سنوورییه‌کان بخرێته ئه‌وله‌وییه‌تی کاره‌کانه‌وه کارتێکهرییێکی ئه‌رێنی له‌سه‌ر مه‌عیشه‌تی خه‌ڵک ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران