نوێنەری ئیلام: زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی 3ساڵی ڕابردوو ئێستاش قەرەبوو نەکراونەتەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس شادمێهر کازمزادە ئەمڕۆ یەکشەمە 25ی خاکەلێوە بەرانبەر بە 14ی نیسان لە دانیشتنی فەرمیی پەرلەمانی ئێراندا ڕەخنەی لە خەمساردیی دەوڵەت بەرانبەر بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی 3 ساڵی ڕابردوودی ئیلام گرت و ڕایگەیاند: دەبێت زیانلێکەوتووانی لافوەکەی ساڵی 1395 قەرەبوو بکرێنەوە و وەزارەتی کشت و کاڵ لەو بارەیەوە بەرپرسیارە.
ناوبراو زیادیشی کرد: 300 وێستگەی گەیاندنی ئاو لە خوارووی سەیمەرە بە هۆی لافاوەکەی سێ ساڵی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە و تا ئەم کاتەش قەرەبوو نەکراونەتەوە و وەزارەتی کشتوکاڵ بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی نیسان و کۆتاییی ئازاریشەوە چەندین لافاوی بەهێز لە ناوچە جیاجیاکانی ئێراندا ڕوویان داوە و ئەو لافاوانەش زیانی زۆری لە هاووڵاتییانی ئێران لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتیش داوە و لە ناوچە کوردنشینەکانی کرماشان و ئیلامیش خەساری لافاوەکە قورس بووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران