خبر 2019-04-14 14:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی تاران دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تاران و بڕیارە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیدار بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس "جانین هێنس بلاشێرت" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق بڕیارە سبەی دووشەمە 15ی نیسان سەردانی ئێران بکات و لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ ببێتەوە.

خاتوو جانین هێنس بلاشێرت وەزیری پێشووتری بەرگریی هۆڵەندا بوو کە لەلایەن سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەکوو نوێنەری تایبەتی ئەو ڕێکخراوە لە وڵاتی عێراق دیاری کراوە و مانگی ڕابردووش لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی گەورەمەرجەعی شیعەکانی عێراق دیداری کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.