خبر 2019-04-14 13:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ساڵی پار 536 هەزار تەن بەروبووم لە گومرگی بازرگانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ماکوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ساڵی پار بە ڕێژەی 535 هەزار و 742 تەن بەروبووم لە دەروازەی سنووری بازرگانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس قاسم تاروەردی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی کشتوکاڵی ماکوو لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ساڵی 1397 بە ڕێژەی نزیکەی 536 تەن بەروبووم و بەرهەمی کشتوکاڵ لە دەروازەی سنووری بازرگانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە و لەو ڕێژەیەش 375 هەزار تەن هاوردە و 91 هەزار و 280 تەنیش لە نێوخۆی ئێرانەوە بەرەو وڵاتانی دەروە هەناردە کراوە و بە ڕێژەی 69 هەزار و 462 تەنیش ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دیکە ئەنجام دراوە.

شایانی باسە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 5 دەروازەی سنوور لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە گومرگی بازرگان لە ماکوو، گومرگی ڕازی لە خووی و دەروازەی سەرڤ لە ورمێ کە سنووری هاوبەشیان لەگەڵ تورکیا هەیە و سنووری "سەنەم بڵاغی" لە پولدەشت کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ نەخجەوان هەیە و دەروازەی سنووری حاجی ئومەرانیش کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.