ده‌خوازين په‌یوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم هه‌بێت
کوردپرێس: له دیدارێكدا هیدالگۆ باسی له به‌رنامه‌ی سه‌ركادانه‌كه‌ی كرد كه ده‌خوازن په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت و له بواره‌كانی وزه‌ی پاک، كولتوور، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه له شه‌ڕی داعشدا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، چوونكه بێ ئه‌و هاوكارییه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌ده‌هات و له‌ناوبردنی فكری داعشی به پێویستیی ئه‌م قۆناغه زانی، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای كرد كه دوای ڕووداو و كێشه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له ڕووی سیاسییه‌وه پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ده‌رگا سیاسییه‌كانی به‌سه‌ر هه‌رێمدا كرده‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان شانازی به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی، یه‌كترقبووڵ كردن و لێبورده‌یی ده‌كات و خه‌ڵک و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یێک ئه‌م كولتووره ده‌پارێزن و له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌یێكی ئه‌رمه‌نه‌كان کرد که هه‌فته‌ی ڕابردوو له هه‌ولێر کرایه‌وه.
بارزانی ڕوونی كرده‌وه كه دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا و باش بوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و باشتربوونی دۆخی ژیان و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه له‌سه‌ر بابه‌تی وه‌ک وزه‌ی پاک و پاراستنی ژینگه و فراوان كردنی زیاتری كولتووری پێكه‌وه‌ژیان كار بكه‌ین و سوپاسی فه‌ره‌نسای كرد كه له‌م بوارانه‌دا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ک سوپاسی كردن بۆ گرنگیدانیان به قوتابخانه و ئاواره و په‌نابه‌ران.
تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی دیکه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.
سەرچاوە: کوردستان TV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران