حەشارگەکانی داعش لە حەمرین بۆردوومان کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و سوپای عێراق، بۆردوومانی چه‌ند مۆڵگهیێكی داعشیان له رۆژهه‌ڵاتی به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین كرد.
کوردپرێس: سه‌رچاوه‌یێكی هه‌واڵگریی سوپای عێراق، به میدیای فەرمیی یەکێتیی راگه‌یاند: ماوه‌یێكه ژماره‌یێكی زۆر تیرۆرستی داعش كه له ناوچه‌كانی تری كه‌ركووک و سڵاحه‌دین و مووسڵ و ئه‌نباره‌وه به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین هاتوون و ده‌ستیان به‌جموجۆڵ كردوه.
سەرچاوەکە نەیویست ناوی بهێندرێت وتیشی: داعشەکان چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستیان ئه‌نجام داوه و هه‌روه‌ها مۆڵگه و شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه و ناردنی نامه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه داعشیان تێدایه ئاشكرا بوون.
سەرچاوەکە روونیش كرده‌وه: به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی و سوپای عێراق به‌چڕی بۆردوومانیان كردوون و زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران