په‌روین بوڵدان: ده‌بێ AKP هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر مانگرتنی چالاکوانانی سیاسیی کورد ڕابگه‌یێنێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) باس له چالاکیی مانگرتنی چالاکوانانی سیاسیی کوردی تورکیا ده‌کات به بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانیکراوی PKK و ده‌ڵێت: هه‌ر ساتێک ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناخۆش له‌باره‌ی مانگرتووانه‌وه له‌ئارادایه. دۆخی مانگرتووان قه‌یراناوییه. زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی مانگرتنیان ده‌ست پێکردووه نه ده‌بینن و نه ده‌بیسن و به‌ره‌وڕووی کێشه‌گه‌لێکی گه‌وره له جه‌سته‌یان بوونه‌ته‌وه. ده‌بێ زووبه‌زوو پارتی داد و گه‌شه هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر مانگرتنی چالاکوانانی سیاسیی کورد ڕابگه‌یێنێت. هیوادارین که هیچ یه‌ک له مانگرتووان له‌م ڕێبازه‌دا گیانی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن. هیوادارین زووبه‌زوو کۆتایی به‌م گۆشه‌گیرییه بهێنرێت و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی ئه‌نجام بدات. بێدهنگییێک که له کۆمه‌ڵگا له‌مباره‌وه هه‌یه به مانای له‌ناوچوونی ویژدانی گشتی له وڵاته.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی تورکیا کرد و گوتیشی: 10 ڕۆژ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019 له تورکیا تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام هێشتا مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ سه‌رۆک شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی سه‌ر به هه‌ده‌په له‌وان گه‌وره‌شاره‌کانی ماردین و ئامه‌د ده‌رنه‌کراوه. ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕینی AKP به ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر گه‌وره‌شاری ماردین ئه‌وه‌نده جێگای پێکه‌نینه که ئه‌و حیزبه ناجێگیربوونی باری ته‌ندروستی و به‌ساڵاچوونی ئه‌حمه‌د تورک وه‌ک هۆکارێک بۆ وه‌رنه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆک شاره‌وانیی ماردین ڕاده‌گه‌یێنێت. له ڕاستیدا ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیاش له‌ژێر کۆنتڕۆڵی AKPدایه و چیتر داموده‌زگایێکی سه‌ربه‌خۆ نییه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران