خبر 2019-04-13 06:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە شارێکی تورکیا دووپات دەبێتەوە

بەشی تورکیا- بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا پڕۆسەی هەڵبژاردن لە شاری "گسکین"ی سەر بە پارێزگای کریکعەلی دووپات دەبێتەوە.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا ڕاگەیێندرا پاڵێوراوی ئیی پارت لە شاری گسکین بە جیاوازیی تەنیا حەوت دەنگ بە سەر پاڵێوراوی ئاکپارتیدا سەر کەوت و ئاکپارتی بە هۆی ئەو دۆڕانەوە تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دا. هەر بەو بۆنەیەشەوە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پاش لێکدانەوەی ئەنجامەکان بڕیاری دا بۆ جاری دووهەم هەڵبژاردنەکان لەو پارێزگایەدا بەڕێوە بچێت.

لە هەڵبژاردنەکاندا نەجاتی ئاڵسنجاک پاڵێوراوی ئیی پارت هەزار و 808 دەنگ و دەدە یەڵدرم پاڵێوراوی ئاکپارتی هەزار و 799 دەنگیان مسۆگەر کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.