خبر 2019-04-13 05:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە حوکمی فەرمیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەحمەد تورک بوو بە شارەوانی ماردین

بەشی تورکیا- کۆمیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا حوکمی فەرمیی بۆ ئەحمەد تورک دەرکرد کە وەوو شارەوانی گەورەشاری ماردنی دەست بە کارەکانی بکات ئەوەش سەرەڕای ئەو هەموو تانە و سکاڵایەی ئاکەپە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دابوو.

کوردپرێس:

ئەحمەد تورک سیاسەتوانی بەرجەستەی کورد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەنگی یەکەمی هێنا و وەکوو پاڵێوراوی هەدەپە لە گەورەشاری ماردین سەرکەوت. پارتی دادوگەشەپێدانی تانەی زۆری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دا بەڵام هیچی پێ نەکرا و لە ئەنجامدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا حوکمی فەرمیی بۆ ئەحمەد تورک دەرکرد و وەکوو شارەوانی گەورەشاری ماردین دەست بە کارەکانی دەکات.

ئەحمەد تورک لە خولی پێشووی هەڵبژاردنەکانیشدا بە دەنگی ڕاستەوخۆی هاووڵاتییان وەکوو شارەوانی گەورەشاری ماردین هەڵبژێردرابوو بەڵام لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لەکار لادرا و بۆ زۆرینەی شارە کوردنشینەکانی تورکیا قەیوم دیاری کرا. لەم هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیشدا کە 31ی ئازاری 2019 بەڕێوە چوو 56.24 لە سەدی دەنگەکانی مسۆگە کرد و بۆ جارکی دیکە بوو بە شارەوانی گەورەشاری ماردین لە باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.