خبر 2019-04-10 11:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە پەرلەمانی ئێران:

بەرز بوونەوەی هەڵاوسان لە کوردستان ئەنجامی نەبوونی چاودێریی دەزگا پێوەندییدارەکانە

بەشی کوردستان- ڕۆژی ڕابردوو ناوەندی ئاماری ئێران ڕێژەی هەڵاوسانی لە ئێران ڕاگەیاند و بۆ جاری چوارەم پارێزگای کوردستان بوو بە پێشەنگی هەڵاوسان ئەوەش بە ڕێژەی 58.3 کە 10.8 لە مامناوەندی وڵات زیاترە و ئەمەش دەتوانێت ئاکاری بەڕێوەبەرانی پارێزگا بخاتە ژێر پرسیارەوە.

ئەحسەن عەلەوی نوێنەری خەڵکی سنە، کامیاران و دیواندەڕە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: نەبوونی چاودێریی دامودەزگا جێبەجێکارییەکان هۆکاری بەرز بوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە کوردستانە.

ناوبراو زیادی کرد لە کۆبوونەواوەکاندا کە لەبارەی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە کوردستان بەڕێوەچوو ڕایدەگەیێنن کە هۆکاری ئەم ڕێژەی هەڵاوسانە لە کوردستان گواستنەوە و دوور بوونی پارێزگا لە ناوندەکانی وەبەرهێنانە بەڵام پرسی گواستنەوە لە پارێزگاکانی دیکەش هەیە بۆیە دەبێت بەرز بوونەوەی ئاستی هەڵاوسان لە کوردستان بەشێوەی وردتر بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

نوێنەری خەڵکی کوردستان وتیشی قاچاخی کەلوپەل و هەناردەکردنی ژمارەیێک لە پێداویستییەکانی پارێزگا و شاردنەوەی کاڵا هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە کوردستانن کە دەبێت ڕێگرییان لێبکرێت تاکوو نرخەکان هاوسەنگ ببنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.