هۆشیار زێباری:
عێراق رێکاری بەپەلە بۆ بڕیارەكەی ترامپ دژبە سوپای ئێران بگرێتە بەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات، داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات، رێكاری بەپەلە لەبەرانبەر ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بگرێتەبەر، كە لە دژی سوپای پاسدارانی ئێران دەریكرد.
کوردپرێس: هۆشیار زێباری لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسویەتی: بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ ناساندنی سوپای پاسداران بە تیرۆرست، خاڵی گۆڕانكاریی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێرانە، كە ئەوەش داهاتوویێكی ناڕوون پیشان دەدات".
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی نووسیوە: كە لەسەر عێراق پێویستە، رێكاری پێویست بۆ ئەو چارەنووسە نادیارە بگرێتە بەر، ئەوەش لەبەرژەوەندیی بەغدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران