ئەمریکا لە ڕێگەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپاوە، شکستەکانی پەردەپۆش دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە سێزدەهەمین ساڵۆگەڕی نەتەوەیی پیشەی ناڤۆکیدا کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرانی وڵاتانی ئیسلامی بەڕێوەچوو ڕایگەیاند: ئیستیکباری جیهانی و ئەمریکا ئەمڕۆکە ڕق و دوژمنایەتی و شکستەکانی خۆی لە ڕێگای بە تیرۆریست ناساندنی گرووپێکەوە قەرەبوو دەکاتەوە کە بەردەوام گەورەترین دوژمنی تیرۆریزم بووە.
ناوبراو زیادی کرد پاسدارەکان لە ڕۆژی ئەوەڵی شۆڕشەوە پاڵپشتی خەڵک بوون و ئارامیی خۆیان لە بەرژەوەندیی شۆڕشی ئیسلامی قوربانی کرد.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی دا بە پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی لە سەرەتای شۆڕشەوە و وەبیری هێنایەوە: ئەوان گرووپە تیرۆریستییەکانیان پڕچەک کرد تا بەرپرسان و خەڵکی ئێران بکەنە ئامانج و بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی خۆیان.
ڕۆحانی زیادی کرد لەو سەردەمەدا ئێمە پێویستمان بە هێزێک بوو کە هەمبەر دوژمن بوەستێتەوە، لەو ڕۆژانەدا کە گرووپە تیرۆریستییەکان دەستگیر دەکران و لە ناودەبرا سوپای لە سەرووی هەمووان بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران