ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئێران له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا هاته‌ده‌نگ
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 8ی نیسانی 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بڕیاری دا سوپای پاسدارانی ئێران بخاته ناو لیستی تیرۆره‌وه و دوای بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئێران له به‌یاننامه‌یێکدا له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا هاته ده‌نگ و ئه‌و کاره نهزانکارانهی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای به کارێکی نایاسایی و مه‌ترسیدار وه‌سف کرد و باسی له‌وه کرد: بڕیاره بێبنه‌ماکه‌ی ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی و ده‌ولی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و مانیفێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئێران له به‌یاننامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه: سوپای پاسداران پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه هه‌رێمییه‌کانی که به‌رده‌وام پاڵپشتییان له گرووپه توندڕه‌و و تیرۆریسته‌کان له ڕۆژئاوای ئاسیا کردووه هه‌میشه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و توندئاژۆیی له ناوچه‌که پێشه‌نگ بوووه و به‌ره‌نگاری ئه‌لقاعیده، داعش، نوسره و دیکه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌که بۆته‌وه و پشتیوانی له خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ته خهسارلێدراوهکان کردووه که کاره‌کانیان شایانی ستایشکردنه.
له به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئێران‌دا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به "پاڵپشتی تیرۆریزم" و فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا ناسراو به سه‌نتکام و تێکڕای هێزه‌کانی سه‌ر به‌و فه‌رمانده‌یییه به "گرووپی تیرۆریستی" ناسێندراون و تێیدا هاتوووه: فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا ناسراو به سه‌نتکام سیاسه‌ته تیرۆریستییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دژی ڕۆژئاوای ئاسیا جێبه‌جێ ده‌کات که بۆ سه‌پاندنی سیاسه‌ته دوژمنکارانه‌کانی ئه‌مریکا خه‌ڵکی بێگوناح و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه که ژماره‌یێک له‌و سیاسه‌تانه بریتییه له؛ هێرشی دڕاندنه و به‌ئه‌نقه‌ست بۆ سه‌ر فڕۆکه‌ی موسافیرهه‌ڵگری ئێران له ساڵی 1367، به‌شداری له کوشتنی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن و دیکه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل له ڕۆژئاوای ئاسیا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران