پارێزگاری نەینەوا و 7 به‌رپرسی دیكه گەشتکردنیان لێ قەدەغە دەکرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 27ی ئاداری 2019 ئه‌حمه‌د جبووری په‌رله‌مانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له توویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕایگه‌یاند: "به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و ڕووداوى ژێر ئاوکه‌وتنى قهیاغهکهى مووسڵ بڕیارى ده‌ستگیرکردن بۆ پارێزگارى پێشووى نه‌ینه‌وا له لایه‌ن دادگاى نه‌ینه‌واوه بۆ ده‌رچوو و دادگه بڕیاری دا گه‌شتكردن بۆ هه‌ریه‌ک له نه‌وفه‌ل حه‌مادی سوڵتان و 7 فه‌رمانبه‌ری پله باڵای حكوومه‌تی خۆجێییی ئه‌و پارێزگایه بۆ ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌یه."
له 21ی ئه‌م مانگه‌دا له ناوچه‌ى گه‌شتیاریی مووسڵ له‌سه‌ر ڕووبارى دیجله قه‌یاغێک به زیاتر له 200 که‌سه‌وه ژێر ئاو که‌وت و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 120 که‌س گیانى له‌ده‌ست داوه و ده‌یانى دیکه‌ش تا ئێستا ته‌رمه‌کانیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
دوای ڕووداوه‌که‌ی مووسڵ، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند که به‌هۆی بوونی که‌مته‌رخه‌می ڕوون و به‌فیڕۆدانی سامانی ده‌وڵه‌ت و خراپ به‌کارهێنانی پۆست، سه‌رۆک وه‌زیران پێشنیازی بۆ په‌رله‌مان کردوووه نه‌وفل عاگوب پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌کانی لاببرێن.
هه‌روه‌ها ڕۆژى 24ی ئازاری 2019 په‌رله‌مانی عێراق کۆ بوووه‌وه له‌سه‌ر داوای عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و له‌سه‌ر کارلابردنی نه‌وفل عاگوب پارێزگاری نه‌ینه‌وا و دوو جێگره‌که‌ی خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ له کاره‌کانیان دوور خرانه‌وه.
هاوکات په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا که سه‌رجه‌م قوربانییه‌کانی ڕووداوه‌که‌ی مووسڵ به شه‌هید هه‌ژمار بکرێن.
لیستی ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی گه‌شتكردنیان لێ قه‌ده‌غه كراوه:
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران