له‌به‌ر ناڕه‌زایه‌تی دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان؛
چواره‌مین چالاکوانی سیاسیی کوردی تورکیا خۆی کوشت
به‌شی تورکیا- "مدیا چنار" چالاکوانێکی سیاسیی کورد له زیندانی تیپی Eی ماردیندا له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجالان "چالاکیی گیانبازی" ئه‌نجام دا و خۆی کوشت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆکوشتنی زه‌هرا ساغلام سێهه‌مین چالاکوانی سیاسیی کوردی تورکیا له زیندان به بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، زانیارییه‌کان باس له خۆکوشتنی چالاکوانێکی سیاسیی کوردی تورکیا له زیندانی تیپی Eی ماردین ده‌کات.
"مدیا چنار" ژنه زیندانی سیاسیی کورد له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری په‌که‌که "چالاکیی گیانبازی" ئه‌نجام دا و له زیندانی تیپی Eی ماردیندا خۆی کوشت.
هه‌واڵی خۆکوشتنی مدیا چناری ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌لایه‌ن ئێبرۆ گۆنای، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ماردین و مێدحه‌ت سه‌نجه‌ر سه‌رۆکی فراکسیۆنی هه‌ده‌په له پارێزگاری مێردین پشتڕاست کرایه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران