خبر
2020-12-10 07:55
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
سەربازانی تورکیا لە شەقامەکانی باکوو نمایشی سەربازی دەکەن
بەشی تورکیا- هێزەکانی سوپای تورکیا پاش ئەوەی نێردرانە وڵاتی ئازەربایجان لە شەقامەکانی شاری باکوو نمایشێکی سەربازییان ئەنجام دا.
کوردپرێس:
هێزی چەکداری تورکیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لەگەڵ ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان بۆ جێگیربوون لە ناوچەی قەرەباغی کوێستانی پاش شەڕی نێوان ئازەبایجان و ئەرمێنیا نێردرایە ئازەربایجان و دەستیان بە نمایشی سەربازی لە شەقامەکانی شاری باکۆ کرد.
هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەو نمایشە سەربازییەدا بە شەقامەکانی شاری باکوودا تێدەپەڕین و ئەم دروشمەیان دەوتەوە: "نیشتمان، گیانم بە فیدات".
ئەکاونتی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتێکدا گرتەیێکی ڤیدیۆییی لەو نمایشە سەربازییەی سەربازانی تورکیا لە شەقامەکانی باکوو بڵاو کردەوە و نووسیی: سەربازانی تورک، شەقامەکانی باکۆیان هێنایە لەرزە".
بۆچوونی بەکارهێنەران