لە دیداری نوخبە عێراقییەکاندا؛
ڕۆحانی: ئەو هێزەی تیرۆریستەکانی بەزاند ئیرادەی میللەت و فتوای مەرجەعی باڵا بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ نوخبەکان و سەرکردەی ئایینییەکانی عێراق کۆ بوویەوە و ڕایگەیاند: دەمانهەوێت پێکەوە هێزێکی گەورەی ناوچەکە بین و نامانەوێت هێزی خۆمان دژی وڵاتانی تر بەکار بێنین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ڕۆحانی لە ئاپۆڕەی نوخبە عێراقییەکان و سەرۆک عەشیرەکان و مامۆستا ئایینیەکانی عێراقدا وتی: ئیستکبار دەیویست ڕواڵەتێکی قیزەون لە ئیسلام نیشان بدات بەڵام خەڵکی وشیاری عێراق و سووریا هەموو پیلانەکانی ئەوانی پووچەڵ کردەوە. ئێمە توانیمان بۆ دونیای دەربخەین تیرۆریستەکان مسوڵمان نین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران زیادی کرد ئەو هێزەی تیرۆریستەکانی داعشی بەزاند ئیرادەی میللەتی عێراق، ئەرتەشی عێراق و فتوای مەرجەعی باڵا بوو. لە سووریاش میللەت بوونە هۆی شکستی داعش.
ڕۆحانی جەختی کردەوە ئێمە بەنیازین پێکەوە دەسەڵاتێکی گەورەتر پێک بێنین. ئێمە دەمانهەوێت بە یەکگرتن و یەکێتی وڵاتانی دۆستی ناوچەکە پێکەوە هاوڕا بکەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران