سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر پاشماوه‌کانی داعش له که‌رکووک ئه‌نجام ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژه‌نه‌راڵ سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووک له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له ئاماده‌کارییه‌کان کرد بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان و وتی: "له باشووری كه‌ركووک ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش ده‌ست پێده‌كرێت كه هه‌ڕه‌شه له هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌و ئاوارانه ده‌كه‌ن كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه گونده‌كانیان".
حه‌ربیه وتیشی: ئۆپه‌راسیۆنه‌که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست پێده‌کات و جگه له هێزه‌کانی سه‌ر به فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌رکووک، یه‌كه‌كانی هه‌واڵگری و پۆلیسی که‌رکووک به‌شداری ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی که‌رکووک باسی له‌وه‌ش کرد که فرۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه پشكنه‌ره‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسمانیی عێراق پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران