14 چه‌کداره فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ی داعش له عێراق دادگایی ده‌کرێن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئاداری 2019 ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه که له‌لایه‌ن دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانى تیرۆر و به‌پێى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و 14 چه‌كداره فه‌ڕه‌نسییه ده‌ستی پێكردوووه.
له به‌یاننامه‌که‌دا ڕوونیش کراوه‌ته‌وه که یه‌کێک له‌و چه‌كدارانه‌ى داعش پێشتر و له ساڵى 2009 له ڕیزى سوپاى فه‌ڕه‌نسا له ئه‌فغانستان خزمه‌تى كردوووه و هه‌ندێكیشیان به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتانى عه‌ره‌بین.
ئه‌و 14 چه‌كداره فهڕهنسیهى ڕێكخراوى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتیک "هه‌سه‌ده"وه له سووریا ده‌ستگیر كراون و دواتر له‌گه‌ڵ سه‌دان چه‌كدارى دیكه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ڕاده‌ستى عێراق كران.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران