خبر 2019-03-09 10:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەسەن ڕۆحانی لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی کۆ دەبێتەوە/ ڕۆژی دووشەممە دەگاتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند دیدارکردن لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکانی یەکێکە لە بەرنامەکانی سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانەکەی بۆ عێراق.

کوردپرێس:

ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: بڕیارە حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران لە سەردانەکەی خۆی بۆ عێراق لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دیدار بکات.

مەسجدی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هاڵگرتنی ڤیزە لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی ڕۆحانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەبێت.

پێشتریش محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی سەردانەکەی حەسەن ڕۆحانییەوە وتبووی عێراق پێشوازی لە سەردانی وڵاتە دۆستەکان دەکات و باوەشیان بۆ دەکاتەوە.

بڕیارە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی بچێتە بەغدای پێتەختی عێراق و لە سەر چەند تەوەی هەرێمی و دەولی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی فیدراڵ دیدار و کۆبوونەوە بکات.

شایانی باسە پەروێز ئیسماعیلی بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی دووشەممە 20ی ڕەشەمە لەسەر داوای فەرمیی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەردانێکی سێ ڕۆژە دەگاتە ئەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.